" مووچەی مانگی شوبات دابەشناکرێت "

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ( ماوە بەسەرچوو ) کە هەریەک لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئامادەی بووبوون، بڕیار دراوە کە جارێک مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچوو دابەشنەکردنی مووچە بۆ ماوەیەکی کاتی راگرتووە تا بەرچاوروونیان دەبێت بۆ مووچەی مانگی سێ و بڕەکەی و کاتی گەیشتنی.

وەزارەتی دارایی عێراق تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمنییەکان و هەندێک دەزگای هەرێمی نەناردووە.

نوێدەکرێتەوە.. 



PM:02:33:13/03/2024