ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سه‌ر به یه‌كێتیی زانایانی ئایینیی كوردستان، ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ دیاری كرد کە سەرفیترە بۆ هەر کەس بە لانیکەم (٢٥٠٠) ـە.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سه‌ر به یه‌كێتیی زانایانی ئایینیی كوردستان رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی رەمەزانی ئەمساڵی دیاری کرد و وتی" : ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به لایه‌نی كه‌م (٢٥٠٠) دوو هه‌زار و پێنجسه‌د دینار ده‌بێت".
ئاماژەیان بەوەشکرد کە ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (٢٥٠٠) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سه‌ر به یه‌كێتیی زانایانی ئایینیی كوردستان راشیگەیاند" ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (٢،١٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی، واته: هه‌ر كه‌سێك (٢،١٠٠،٠٠٠ دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی)هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، واجبه به ڕێژه‌ی (%٢.٥) سه‌دا دوو و نیو واته بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان".