وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەو هەواڵانەی لەبارەی راگرتنی پارەدارکردنەوە بڵاودەکرێنەوە دورە لە راستییەوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە" پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو بەستێنە دامەزراوانە و بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت، ئەو هەواڵانەی باس لە راگرتنی دەکەن دوورە لە راستییەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد" وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار، لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە هەرێمی کوردستان بۆ خێراکردنی پڕۆسەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".


PM:10:33:13/03/2024