بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ٧٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار و ٦٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢١٣ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٦٠٥ دینار.