زانیارى نوێ لەبارەى ناردنى پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (٨٠٠) ملیۆن دیناری دیکەی بۆ دەستەى وەبەرهێنان ڕەوانەی هەرێم کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، وردبینى لە لیستى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە بەردەوامە، ئەمڕۆش وەزارەتى دارایی عێراق بڕى (٨٠٠) ملیۆن دینارى دیکەی خستە سەر هەژمارى بانکی هەرێم. 

هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم، بۆ دەستەى وەبەرهێنان  تەرخانکراوە و لە ئێستاشدا کۆى گشتى بڕی (٥٦١) ملیار دینار لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم کراوە. 

پێشتر بڕیار بوو حكومەتی عێراق بڕی (٦١٨) ملیار دینار بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم بکات، بەڵام تەنیا بڕی (٥٦١) ملیار دیناری ناردووە و تائێستاش مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هەندێک دەزگای دیکەی هەرێمی نەناردووە.


PM:01:41:14/03/2024