لە دهۆک گەنجێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای دهۆک، بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک شوقەکانی زەری لاندی سەنتەری پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی خۆی لە گەنجێک داوە کە شۆفێری سکوتەر بووە لەسەر جاددە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووداوەکەدا گەنجەکە گیانی لەدەستداوە و سێ ئۆتۆمبێل دیکەش زیانی ماددیان بەرکەوتووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستاشدا شۆفێری تەکسیەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و تەرمی گەنجەکەش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.


AM:08:45:15/03/2024