داهاتی هەفتەی ڕابردووی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ٧ ملیار دینار بووە

ماڵپەڕی شەفافییەت ڕایدەگەیەنێت" داهاتی یەک هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ٧ ملیار و ٨٨٧ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار دینار بووە". 

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ٧ ملیار و ٨٨٧ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٥٦ دینار كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٦ ملیار و ٩٨٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ١٠٠ دیناری واتە ٨٩% نەختینەیە، هەروەها ٩٠٠ ملیۆن و ٥٨٠ هەزار و ٣٥٠ دینار بەشێوەی چەكە کە دەكاتە ١١%، هاوکات ٩٧ هەزار و ٦٠٦ دیناریشی بەشێوەی مقاسەیە. 


PM:12:52:15/03/2024