بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە پێنج شەممە بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و کەمێک دابەزی.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینارە، پێنج شەممە بەیانی بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٠٥ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٦٠ دینارە.