نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ ی ئازار نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٩ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا ٢٤٠ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلارییان بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

 لەو رێژەیە بڕی ١٠ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ٢٣٠ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

هەرچەندە دۆلار بەرامبەر دینار لەم ماوەیەی رابردوودا دابەزینی بەخۆوە بینیووە، بەڵام هێشتا زۆری ماوە تا ئاستی ئەو نرخە دابەزێت کە لەیاسای بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە کە ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار دانراوە.




PM:05:55:17/03/2024