لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ عادل حاجی هونەرمەندی میوزیکژەنی دیاری قەزای زاخۆ کۆچی دوایی کرد. 
 
هونەرمەندی میوزیکژەن عادل حاجی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ناو ستۆدیۆی خۆی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە قەزای زاخۆ کۆچی دوایی کرد. 
    
عادل حاجی لە دایکبووی ساڵی (١٩٦٨)ی قەزای زاخۆیە، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و ژەنیاری ئامێری ئۆرگ بووە، هەروەها ستۆدیۆیەکی بۆ تۆمارکردنی کاری هونەری هونەرمەندان لە زاخۆ هەبوو کە چەندین کاری هونەری بۆ هونەرمەندانی زاخۆ و دەرەوەی شارەکە تۆمارکردووە. 


AM:12:15:18/03/2024