نرخی دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمرۆ دوو شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان و عێراق نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

پەیامنێری سپی لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزارو ٩٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزارو ٦٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەرزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٥٤٧ دینارە.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٢٣٠ لیرەی تورکییە.



AM:10:35:18/03/2024