نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرز دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرز بووەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٩ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨ ئازاری ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٢ ملیۆن و ٦٧٠ هەزار و ٦٨٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٢١ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٦٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 



PM:05:46:18/03/2024