لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنی پارتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات". 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمشەو دووشەممە ڕایگەیاند" بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق بە گشتی ناکات". 

دەشڵێت" پشتگیری لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و متمانەپێکراو دەکەین". 

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن و هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی عێراقیش کرد.


PM:08:35:18/03/2024