سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دەمێکە وتومانە یه‌كێتی و پارتی لە هەڵبژاردن دەترسن".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئەمڕۆ دووشەممە له هەژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردەوە" پێشنیاز دەکەم بۆ پارتی و یەکێتی ماوەیەک ئۆپۆزسیۆن بن".
دەشڵێت" دەمێکە وتومانە ئەو سەردەمە گوزەشت جارێکی تر حوکمران بن، وە دەمێکە وتومانە هەردوولایان لە هەڵبژاردن دەترسن، ئەگەر ئەنجامی بدەن دەدۆڕێن و ئەگەر نەیکەن دەروخێن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی کۆبووەوە و دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە "ناچنه ژێر باری هه‌ڵبژاردنێكه‌وه کە بە نایاسایی و نادەستوری، لە سایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت".