لە دهۆک لافاو دروست بووە و دووکەسی بردووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە وبەرگری شارستانیش دەڵێت" لە کاتی پێویستدا نەبێت لە ماڵ مەیەنە دەرەوە".
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی کە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە لافاو لە دهۆک درووست بووە و دوو کەسی بردووە و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.
بە گوێرەی زانیاریەکان ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆی درووست کردووە و هەروەها ئاو چووەتە ناو ماڵی هاوڵاتیان و زەرەری ماددی لێداون.
بەرگری شارستانی دهۆک هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان کە لە کاتی زەروردا بێنە دەرەوە و جیا لەمە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ کەشناسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە قۆناغی دووەمی بارانبارین دەستپێدەکات و لە هەندێک ناوچەی هەرێم لافاو درووست دەبێت.