بەرگری شارستانی دهۆک: بەهۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە

ئەمڕۆ سێشەممە بەرگری شارستانی دۆهوک بێجگە لە گیان لەدەستدانی دوو هاوڵاتی، ڕزگارکردنی نزیکەی ١٠٠ ماڵ و ١٥ی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند کە بەهۆی لافاوەوە گیریان خواردبوو.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ دهۆک، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە، لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ ماڵ ڕزگار بکەن کە لەناو ماڵەکانیاندا گیریان خواردبوو یان ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆیەوە گیریان خواردبوو". 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیان لەوانەی ماڵەکانیان بەجێهێشتووە ئێستا لە قوتابخانە و هۆتێلەکاندا نیشتەجێن، هەروەها دوو کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا و ١٥ ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە. 


PM:07:20:19/03/2024