وته‌بێژی به‌رگری شارستانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆوە کەسێکی دیکە گیانی لەدەستدا".
بێوار عه‌بدولعه‌زیز وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای دهۆك، ئەمشەو سێشەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له گه‌ڕه‌كی ره‌زا، به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌باوە گیانی له‌ده‌ستدا، بەوەش ژمارەی گیانیان لەدەستدان لەمڕۆدا گەیشتە سێ کەس".
ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر له (١٥٠) خانوو و (٥٠) ئۆتۆمبێل زیانیان پێگه‌یشتووه، هەروەها (١٢٠) هاوڵاتیش له مه‌ترسی رزگاركران و ١١ كه‌سی دیکەش برینداربوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمشەو عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ، بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو بڕیاریدا سبەینێ چوارشەممە بکاتە پشووی فەرمی.