بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبووەوە،
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار و ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٥٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٣٥ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٤٧٩ دینار.