دەزگای راگەیاندنی سپی پیرۆزبایی نەورۆز لە خەڵکی کوردستان دەکات

هەرچەندە کوردستان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بە دۆخێکی سیاسی و ئابوری خراپدا گەوزەر دەکات و، هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان جدین لەسەر ئەم پارچەیەی کوردستان، بەلآم هەمیشە جەژنی نەورۆز و هاتنی وەرزی بەهاری نوێ مایەی ئومێد و ئیلهام بەخش بوون بۆ خەڵکی کوردستان.

دەزگای راگەیاندنی " سپی " بە ئومێدی چاکبوونی دۆخی ئابوری و ژیانی خەڵک و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدرێژایی سەدەیەک لە تێکۆشان و قوربانیدان هاتۆتە دی، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هاولآتیان دەکات و ئاواتە خوازە پەڵە تارییەکانی سەر هەرێمی کوردستان تەنک و رووناک ببنەوەو، خەڵکەکەی لە ئارامی و لە ئاشتیدا بژی و دووربێت لە ستەمی دیکاتۆری ناوخۆ و، هەڕەشەی نەیارانی گەلەکەمان لەسەر سنورەکان. 

ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر خەڵکی کوردستان پێویستی بە دڵ نەوایی و ئومێد هەیە، ئێمە لەو باوەرەداین هەرچەندە شەوە تارییەکان درێژ و پڕ ئازار بن، بەڵام لە ئەنجامدا سەرکەوتن و رزگاربوون هەر بۆ گەلانە، بەو ئێومێدەشەوە دەڕوانییە ئایندەی کوردستان و پێشبینی دەکەین لە هەرە رۆژە تارییەکانیشدا هێشتا هەر دەرفەت و هیوا بنەبڕ نابن.

دووبارە پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین ئەو خەڵکەی بەرگەی هەموو نەهامتییەکی گرتووە تەنها لە پێناو ئەوەی بە ئازادی و سەرفرازی و دادوەری بژی، هەر بۆیە لە سالێ ئایندەدا لەودیوو تونێلە تاریکەکانەوە رووناکی دەبینین و هیوادارین گەلەکەمان بە ئاسوودەی بۆ ئەو رۆژە رووناکە هەنگاو بنێت.

دەزگای راگەیاندنی سپی .. 



PM:04:12:20/03/2024