بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار و ٧٨٤ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٢٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٠٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٦٣ دینار.