فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد

گۆرانیبێژ و هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی فەرامەرز ئەسڵانی لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

فەرامەرز ئەسڵانی، شاعیر، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، ڕۆژنامەنووسی ئێرانی لە ساڵی ١٣٣٣ لە تاران لە بنەماڵەیەکی ئارەزووی مۆسیقا لە دایک بووە.

دوای وەرگرتنی بڕوانامەی دبلۆم لە تاران، لە لەندەن ڕۆژنامەگەری خوێند و دواتر بۆ ماوەی چەند ساڵێک ڕووی لە لۆس ئەنجلۆس کرد.

ئەسڵانی لە ساڵی ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لە ڕۆژنامەی "تاران جۆرناڵ"ی زمانی ئینگلیزیدا وەک ڕۆژنامەنووس کاری کردووە.

ئەسڵانی وردە وردە هاتە ناو کاری مۆسیقا و ئەلبوومی "دڵماشغۆلیها"ی بڵاوکردەوە کە بە خێرایی بوو بە سەرکەوتن.

گۆرانییەکانی وەک "ئێگە یە ڕۆزی"، "دێڤار" و "ئاسکی کێوی" لە بەرهەمەکانی ئەم ئەلبوومە بوون.

دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ ئێرانی بەجێهێشت. سەرەتا چووە بەریتانیا بەڵام دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ ڕووی لە کالیفۆرنیا کردووە.




AM:11:16:21/03/2024