نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئازار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرزبوەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی پشووی ڕۆژی جەژنی نەورۆزەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستە بازاڕەوە. 


PM:05:26:21/03/2024