" تەیف سامی لەگەڵ بانکە عێراقییەکان بۆ تەوتنی مووچە ڕێککەوتن"

پسپۆڕێکی دارایی و بانکی ڕایگەیاند" هەوڵەکانی وەزیری دارایی عێراق بۆ تەوتنی مووچە لە ئاستێکی باشدایەو لەگەڵ بانکە فیدڕاڵییەکان کەوتونەتە ڕێککەوتن".

دکتۆر زیا موحسین، پسپۆڕی دارایی وبانکی عێراقی ڕایگەیاند" بەپێی ئەو زانیارییانەی کەهەمانە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت پرۆسەی تەوتن و بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا تەواو بکات".

موحسین وتیشی" کۆبوونەوەی دوێنێی وزیری دارایی لەگەڵ هەردوو بانکی رافیدین و رشید، پەیوەست بووە بە پرسی مووچەی هەرێم ،و میکانزمی بەبانکیکردنی مووچەی بەفەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی باش و خێرا و بەبێ دواکەوتن".

ئاماژەی بەوەشداوە ،  ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بەپارەدانی ئەلیکترۆنی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆدابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی هەمان ئەو میکانیزمەی،  کە فەرمانبەران وخانەنشینانی حکومەتی فیدراڵی لە شارەکانی هەرێم و وڵاتانی وەک تورکیا ومیسر و هەندێک وڵاتی دیکە دەژین و مووچە وەردەگرن.

" وەزارەتی دارایی دەتوانێت بە ئاسانی کارتی بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروستبکات وهیچ بەربەستێکی تەکنیکی نییە، بەڵام پرۆسەکە پێویستی بەهەماهەنگی هەیە لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی ووەزارەتی دارایی هەرێم، لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بەتەوتن کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە فیدراڵییەکان و،  ناتوانێت لەو روانگەوە پشت بەهیچ هەژمارێکی بانکی لەهەرێم ببستێت، تەنها بانکە فیدراڵییە باوەڕپێکراوەکان نەبێت".( زیا موحسین وایوی).

بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بدرێت و بەشێوەی کارتی بانکی بێت، هاوکات حکومەتی هەرێم سوورە لەسەر ئەوەی مووچە لەڕێگەی ( هەژماری من ) ەوە بدرێت، و تەیف سامی ڕەتی دەکاتەوە و جەخت لە بەبانکی کردنی مووچە لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکان دەکاتەوە وەک سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق.


PM:03:34:22/03/2024