بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤، دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکان نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە پێنج شەممە بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینارە، پێنج شەممە بەیانی بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار و ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ٦٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٠٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩٠ دینار.