کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە تەقەی راستەوخۆى هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێکی کورد کوژرا کە خەڵکی شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتى کوردستانە.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری نەوسود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک كوژراوە". 

بەپێی راگەیەندراوەكەی ڕێکخراوی هەنگاو، ئەو كۆڵبەرەی كوژراوە، ناوی (پەیمان ئەحمەدی) تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی گوندی کاکەڕەشی سەر بە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. 


PM:06:06:23/03/2024