نرخی دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤ ی ئازار نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.
نرخی ١٠٠ دۆلار ئەم ئێوارەیە لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٥ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و ٩٤٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٣٧ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٢٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧ ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٩٢٠ دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
PM:06:12:24/03/2024