وەزارەتی نەوتی عێراق: تا ئێستا هەرێم کۆپی گرێبەستەکانی نەوتی رادەست نەکردووین


وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای دەکات " تا ئێستا وەزارەتەکەیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان کۆپی گرێبەستەکانیان وەرنەگرتووە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەیان و گەیشتن بە گرێبەستی نوێ بەپێی دەستوور و یاسا".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق عێراق وەڵامی ئەو لێدوانەی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئاپیکۆر) دەداتەوەو دەڵێت " قەرزی پێشوو لەسەر حکومەتی هەرێم هەیە بەبڕی ملیارەها دۆلاری کۆمپانیا نەوتییەکانە، ئەو بڕە پارەیە لەلای حکومەتی فیدراڵی نادیارە و لەگەڵ رێڕەوی گرێبەستەکاندا ناگونجێت".

دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق:
- ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ بەهۆی بڕیارێکی تورکیاوە بوو کە لە ئەنجامی دەرکردنی بڕیارێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەلایەن ژووری بازرگانی پاریسەوە لە بەرژەوەندی عێراق بوو.

- هەناردەکردن نەوەت بۆ یەک ڕۆژیش نەوەستاوە، ئەمەش لەئەنجامی بڕیارێکی فیدراڵی عێراق.

- دوای دانوستانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەنارەدەکردنی نەوت بۆرییەکە و  کێشە تەکنیکیان کە لە ئەنجامی راگرتنی دروستبوون لەماوەیەکی کەمدا چاککران.

- حکومەتی فیدراڵی زۆرترین زەرەری لە وەستانی هەناردەکردنی نەوت لێکەوتووە کە پەیوەستە بە سیاسەتی نەوتی و سەروەری عێراقەوە.

 - گرنگترین هۆکاری وەستاندنی هەناردەکردن لە ئێستادا، ڕەتکردنەوەی کۆمپانیا بیانییەکانە کە لە کوردستان کاردەکەن بە فەرمی بەرهەمەکانیان ڕادەستی حکومەتی هەرێم بکەن.

- دەتوانرێت لە ماوەیەکی کورتدا هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە بە پێی یاسا نەوتی بەرهەم هێنراو لە کێڵگەکانی هەڵکەوتوو لە هەرێم بگەیەنن.

- ئێمە هێشتا پێداگرین لەسەر ئەوەی بە زووترین کات هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراقی- تورکیاوە دەست پێبکەینەوە و بەپێی بڕگەکانی یاساو دەستور.

- پابەندنەبوون بە سیاسەتی گشتی نەوت کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی پەسەندکراوە، ناوبانگی عێراق و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان دەخاتە مەترسییەوە.

- تا ئێستا وەزارەتی نەوت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان کۆپی گرێبەستەکانیان وەرنەگرتووە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەیان و گەیشتن بە گرێبەستی نوێ بەپێی دەستوور و یاسا.

- ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بودجەدا ڕێژەی تێچووی بەرهەمهێنانی وەزارەتی نەوتی پەسەند کرد، لەبەرئەوەی لەلای عێراق و هیچ دەززگایەکی فیدراڵی زانیاری لەسەر گرێبەستەکانی هەرێم نییە.
 
- لەسەر هەرێم قەرزی پێشوو هەیە بەبڕی ملیارەها دۆلاری کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم، کە بڕە پارەیەکن کە لە حکومەتی فیدراڵی نادیارە و لەگەڵ گرێبەستەکانی قەرزکردندا ناگونجێت.

- ئەو کۆمپانیایانەی کە لە هەرێمدا کاردەکەن بەردەوامن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، لەو حەڵەتەدا نەبێت کە عێراق ملکەچی مەرجەکانی ئەوان بێت و ئەمەش پێشکێلکردنی یاسایەو لە هیچ بارودۆخێکدا قبوڵ ناکرێت.

- بەیاننامەی پێشووی کۆمەڵەکە دەستوەردانی ئاشکرای لە کاروباری ناوخۆ و دەرەوە و سەرەوەری عێراق.

-  کۆمپانیا بیانییەکان کە دەیانەوێت لە عێراق کار بکەن، پێویستە ڕێز لە سەروەری وڵات و یاسا و بڕیارە دادوەرییەکان بگرن و لەبری ئەوەی دەستوەردان لە کاروبارو سەروەری سیاسەتی دەرەوەی عێراق بدەن، خۆیان لەگەڵ ئەو یاسایانەدا بگونجێنن.



AM:10:32:25/03/2024