نرخی دینار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دۆلار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دینار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

پەیامنێری ( سپی ) لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێووەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ١٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزارو ٤٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٤٢١ دینارە.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٢١٠ دینارە.



AM:11:09:25/03/2024