نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ ئازاری ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٩ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٣٥ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاش  بوو.



PM:05:49:25/03/2024