نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ ی ئازار نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٥٤ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ٩١٦ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٣٠ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٢٣ ملیۆن و ٦٤٩ هەزار و ٩١٦ دۆلار بووە. 



PM:06:21:26/03/2024