نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرز دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرز بووەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.

ئەمرۆ  دووشەممە ٢٧ی ئازار بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٥٧ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ١٩٥ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٣ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٤ ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ١٩٥ دۆلار بووە. 



PM:05:45:27/03/2024