هەولێر.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیان لە دەستدەدەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەولێر لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لە دەستداو کەسێکی تر بریندار بوو.

رووداوەکە لە شەقامی سەد مەتری بووەو رووداوەکە بەهۆی پێشبڕکێی ئۆتۆمبیلەوە بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلدا. 

ماوەیەکە دیاردەی پێشبركێی ئۆتۆمبیل لە کوردستان و بەتایبەتی لە هەولێر لە بەرفراوانبووندایەوە زیاتر گەنجان ئەو پێشبڕکێییە لە شەقامە نوێکانی هەولێر دەکەن و زۆرجار رووداوی لێدەکەوێتەوە.
 

AM:08:23:28/03/2024