هەرێم دوو رۆژی هەتاوی بەسەر دەبات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەی هەینی هەرێم کەشێکی هەتاوی خۆش بەسەر بەرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
.
سبەی هەینی بەمشێوەیەیە:

کەش، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما، بە نزیکەی ٢ تـــــا ٣ پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 

هەولێر : ٢٢ 
سلێمانی : ٢١
دهۆک : ٢١
زاخۆ: ٢٢
هەڵەبجە:٢٢
کەرکوک: ٢٤
سۆران : ١٩
حاجی ئۆمەران : ١٢
گەرمیان :٢٥



PM:01:15:28/03/2024