وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی هێزی پیشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان و سێ سەرۆکایەتییەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە هەفتەی داهاتوودا مووچەکەیان دابەشدەکرێت.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی داریی و ئابووریی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی چوارشەممەی داهاتوو مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان دابەشدەکرێت".
هەروەها وەزراەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند" پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێم دابەشدەکرێت".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر ئەو رۆژە مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن و هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان مووچە وەردەگرن.