" سپی "ناوی ژمارەیەک لە کاندیدەکانی لیستی بەرەی گەل ( لاهور شێخ جەنگی ) بڵاودەکاتەوە

هەرچەندە کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی پەرلەمانی کوردستان بە کۆمسیۆن بۆ سێ رۆژی تر دوا کەوت، بەلآم ژمارەیەکی بەرچاو لەسەرۆکی لیستەکان و ناوی کاندیدەکان لیستە جیاوازەکان ئاشکرا کراون و بڵاوکرانەتەوە، " سپی " ناوی ژمارەیەک لە لیستی بەرەی گەل ( لیستی لاهور شێخ جەنگی ) بڵاودەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) لە پارێزگای هەولێر شادمان مەلا حەسەن سەرۆکایەتی لیستەکە دەکات، ناوبراو هەر لەسەرەتای  ناکۆکی نێوان هاوسەرۆکان، لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بووەو بەکەسی نزیکی ئەو ناسراوە.

لە پارێزگای سلێمانی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، د. پێشڕەو حەمە جان برای ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی قادر حەمەجانە، پیشەکەی جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیییەو تایبەتمەندییەکەی لەبواری یاسادایە.

لە پارێزگای دهۆک ئەندام پەرلەمانی خوولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان زکری زێبارییە کە کادیرێکی پێشووی یەکێتی نیشتمان کوردستان بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) ژمارەی کاندیدەکانی لیستی بەرەی گەل زیاتر لە ٧٠ کاندیدە لەسەرتاسەری هەرێمدا.




PM:11:21:28/03/2024