یەکەم هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ئەمساڵی وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دیاریکرد. 

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە یەكەم كۆبوونەوەی کۆمسیۆندا بڕیاردراوە کە رۆژی ٣٠ی ئایاری ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەبچێت". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە گەلانی ناوچەكە دەکات کە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن و لەو ڕۆژەدا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن. 

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن كە بڕیارە لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامبدرێت. 


PM:12:36:29/03/2024