ماڵپەڕی شەفافییەت ڕایدەگەیەنێت" داهاتی یەک هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ٤ ملیار و ٥٣ ملیۆن و ٥١٣ هەزار دینار بووە".
ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ٤ ملیار و ٥٣ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٧٨٣ دینار بوو كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤ ملیار و ٤٧ ملیۆن و ٩٧ ههزار و ٣٣ دیناری بهشێوهی كاشه، هەروەها ٦ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٤٥٧ دینار بەشێوەی چەكە، هاوكات هیچ بڕه پارهیهكیشی بهشێوهی مقاسه نیه.