ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنیان تاوتوێ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی( ماوە بۆ درێژکراوەی ) هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر پێویستی و گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر تێبینیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه و دڵنیابوون له به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا و له‌مبار‌یه‌وه بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.