شەممە بەجیا نێچیرڤان بارزانی‌و بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن

ماوەیەکە وەفدی یەکێتی و پارتی سەردانی جیاجیا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ئەنجامدەدەن، لە نوێترین سەردانیاندا بۆ بەغدایە، نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بە جیا سەردانی بەغدا دەکەن.

ئەمشەو هەینی میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، " بڕیارە سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، لەو سەردانەشدا چەندین کۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد و مووچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت".

دوێنێش پێنج شەممە دڵشاد شەهاب ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم ئاشکرایکرد کە نێچرڤان بارزانی شەممە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەو هەناردەکردنی نەوتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە.

دوو مانگ لەمەوبەر لە ١٥ ی شوباتدا بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەجیا سەردانی کۆنگرەی ئاسایشی میونشنیان لە ئەڵمانیا کرد.
ئەمجارەیان بە پێچەوانەوە دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی لەگەڵ وەفدێکی حکومەت بۆ ئەمەریکا ئەنجامدانی ژمارەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، دوای چەند رۆژێک بەدیاریکراوی ٢٨ ئازار تاڵەبانی لە رووسیاوە لەگەڵ سێرگی لافرۆف وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبوەوە. 




PM:08:45:05/04/2024