وەزیرێکى هەرێم لەسەر دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە زانیاری نوێی ڕاگەیاند

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بە دابینکردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم، بەشێک لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر کراون". 

پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەشێک لە کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەر کراون، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی پردی متمانە لە نێوان هەرێم و عێراقدا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر". 

وتیشی" لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان درێغی نەدەکرد لە خزمەتکردنی گەلی کوردستان، لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت". 

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشکرد، دوای جەژنی ڕەمەزان دارایی هەرێم لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە خەریكی لیستی مووچەی مانگی چوار دەبن، بەهیوان لە مەودوا مووچە نەبێت بە كێشە و مانگانە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەكانی خۆیان وەربگرن. 


AM:10:41:10/04/2024