لە سلێمانی کەسایەتییەکی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کەسایەتییەکی دیاری نێو تۆڕەکۆمەڵاتییەکان دەستگیرکرا". 

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" لەسەر سکاڵای شێرزاد عەبدولوەهاب ناسراو بە مام ڤاندام، لە فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی کەسێک بە ناوی (کاروان بەرخە سپی) دەستگیرکراوە". 

لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی، نەقیب سەرکەوت دەڵێت" بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندییەکان، لە ئێستادا لە مەرکەزی راپەرینی سلێمانی دەستبەسەرە". 


PM:01:37:11/04/2024