لە شیراز سزای له‌ سێداره‌دانی بەندکراوێک جێبه‌جێكرا

سزای لە سێدارەدرانی بەندکراوێک کە پێشتر بە "تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو"، بەشێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندی شیراز جێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی عەل یڕەزا مەرزبانی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شیراز لە بەندیخانەی عادڵئاوا (بەندیخانەی ناوەندی شیراز) جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەندکراوە، سێ ساڵ پێش ئێستا دوای پێکدادانێکی بە کۆمەڵ، بە "تۆمەتی کوشتن دەستگیرکرا" و دوای ماوەیەک سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێکردنی سزای سێدارەی عەل یڕزا مەرزبان، بێ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و بەشێوەی نهێنی جێبەجێکراوە.


PM:02:20:11/04/2024