گواردیۆلا ئاشکرایکرد بۆچی هالاند گۆڵی لە ریاڵ مەدرید نەکردووە

پیپ گواردیۆلا سەبارەت بە نەبوونی کاریگەری هالاند بەرامبەر ڕیال مەدرید لە یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ وتی: "هەموو یاریزانێک هەندێک بەشی لە یارییەکەیدا هەیە کە دەبێت باشتریان بکات، بەڵام زیاتر پەیوەندی بە تیپەکەوە هەبوو نەک ئاستی ئەو”.

وتیشی" بۆ ئەوەی هالاند بگاتە خەڵاتی باڵۆن دۆر، دەبێت زیاتر یاری بکات، بەڵام ئامانجی بەدەستهێنانی جامەکانە، ئەمەش ئەو  کارەی بۆ دەکات.


لەپرسیاری ئەوەی ئایا بیر لە یارییەکەی ریاڵ مەدرید دەکەیتەوە، پیپ گواردیۆلا وتی:"پێویستە سەرنجمان لەسەر خولی ئینگلیزی بێت، ماوەی 11 مانگە شەڕی نازناوەکەمان دەکەین، دەزانین ئێستا لە چ پێگەیەکداین،هەرچەندە یاری زیاتر بکەین، بۆ یاریزانەکان خراپتر دەبێت، یاری زیاتر یەکسانە پێکانی زیاتر”.

 لەکۆتایدا وتی : "ئێدەرسۆن وەک گۆڵپارێزی ژمارە یەک لە مانچستەر سیتی دەمێنێتەوە تیمەکەشم نەبینیوە، وە قسەم لەگەڵ پزیشکەکان نەکردووە، ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ مەشقمان هەیە، و کۆبوونەوەیەکمان هەیە و دەبینین هەستەکانیان چۆنە و کێ یاری دەکات و کێ یاری ناکات.”



PM:04:27:12/04/2024