هاوسەری پێشووی کاکا هۆکارەکانی جیابوونەوەی ئاشکرا دەکات!

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە "بەختەوەرییەکی تەواو لە ژیانی هاوسەرگیریدا" ئەستێرەی
 پێشووی بەڕازیلی و ئەی سی میلان، ڕیکاردۆ کاکا ئەزموونی کردووە.

 پێگە هەواڵیەکان لێدوانێکی  کارۆلین سێلچیۆ هاوسەری پێشووی کاکایان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەڵێت "خۆشبەخت بووە کە هاوسەرەکەی کاکا  بووە و خیانەتی لە دژی نەکردبوو”.

 لە ساڵی 2015 و دوای ژیانی هاوسەرگیری دە ساڵ، کاکا لە کارۆلین جیابووەوە، کە دوای چەندین ساڵ گەڕایەوە بۆ ئاشکراکردنی نهێنی ورووژێنەر و پاڵنەرە سەیرەکان سەبارەت بە چیرۆکی جیابوونەوەی لە یاریزانە پێشووەکەی ڕیال مەدرید.

 بەپێی ئەوەی سەرچاوەی میدیایی جیاواز بڵاویانکردووەتەوە، کارۆلین سێلچیۆ دەڵێت: کاکا هاوسەرێکی نموونەیی بووە هەرگیز فێڵی لێنەکردووم، هەمیشە بەخشندە بووە، خێزانێکی دڵڕفێنی پێبەخشیم، بەڵام، ، شتێکم لێ ون بوو کێشە کامڵبوون بووە”.

 لێدوانەکانی هاوسەری پێشووی کاکا (تەمەن 42 ساڵ) مشتومڕێکی زۆری لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا دروستکرد، بەو پێیەی ژمارەیەک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی وایان زانی "چیرۆکی کاکا و کارۆلین سەیرترین چیرۆکی جیابوونەوەیە لە جیهاندا.


هەروەها هەندێکی دیکە گەڕانەوە بۆ ئەوەی تا باس لە ژیانی نموونەیی  ڕیکاردۆ کاکا بکەن، کە بە پابەندبوونی ئایینی و ئەخلاقی ناسراوە , جگە لە ژیانی ئیلهامبەخشی وەک یاریزانێکی تۆپی پێ.

 کاکا لەدایکبووی ساڵی 1982، لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2003 بۆ یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی یاریی کردووە، پێش ئەوەی ڕووبکاتە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی و تا ساڵی 2009 لەگەڵیان یاریی کردووە، لەگەڵیدا چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، دیارترینیان نازناوی چامپیۆنزلیگ بووە.

کاکا توانی جامی جیهانی ٢٠٠٢ لەگەڵ بەڕازیل بباتەوە، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە ئەڵمانیای بردەوە.



PM:07:43:13/04/2024