ریاڵ مەدرید دژی مان سیتی خۆی بە دەستەوە دا

رۆژنامەی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، لەناو ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ ئەوەی لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر مان سیتی هەرشتێک ڕووبدات.

 بە قسەی سەرچاوەکە ریاڵ مەدرید نایەوێت  ئەوەی وەرزی ڕابردوو ڕوویدا دووبارە ببێتەوە هەرچەندە ڕەشبینی هەیە سەبارەت  بە ڕووبەڕووبوونەوەی مان سیتی و  لەناو یانەکەدا دەنگێک هەیە کە دەڵێن: سەختترین ڕکابەرە کە لەم ساڵانەی دواییدا ڕووبەڕووی بووینەوە.

 هەروەها تیپەکە هیوای ئەوە بوو لە یاری چوون لە یاریگای بێرنابۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام کوڕانی گواردیۆلا خۆیان ڕاگرت و بە یەکسانبوون کۆتاییان بە یارییەکە هێنا.


لەکۆتایدا ئەم سەرچاوە نوسیویەتی، لە ناو ڕیال مەدریدەوە دەزانن کە پێویستە بەرەنگاری ئەو هێرشانە ببنەوە کە سیتی لە سەرەتاوە دەستی پێدەکات و ئەوانیش ئەمە دووبارە دەکەنەوە ئەوان نایانەوێت تووشی هەمان شت ببن کە لە وەرزی پێشوودا ڕوویدا، یاریزانەکان دەزانن کە سەرەتایەکی باش بۆ یارییەکە گرنگە، لەگەڵ ستافی تەکنیکی بەنیازن هەندێک دەستکاری تاکتیکی بکەن بەتایبەتی لەگەڵ ئامادەنەبوونی چوامێنی.


PM:02:01:16/04/2024