لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینی.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٦٦ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٤ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٢ ملیۆن و ٥٩٤ هەزار و ٤٠ دۆلار بووە.





PM:06:10:16/04/2024