هەولێر.. سێ کەس بە تۆمەتی سوتانی بازاڕی لەنگە گیراون

بازاڕی لەنگەی هەولێر کە کۆتایی هەفتەی رابردوو گڕیگرت، لە کۆتاییدا هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێگزگایە سێ کەسیان دەستگیرکرد.

بەپێی زانیاریەکانی " سپی "، ئەم سێ کەسە دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان ئاسایش و پۆلیسی هەولێر بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئەمڕۆ سێ شەممە سێ کەسیان دەستگیرکرد. 
 
تا ئێستا پێناسی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئاشکرا نەکراوە.
 
رۆژی دوو شەممەی رابردوو ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە بەهۆیەوە نزیکەی ٥٠ دووکان سووتان و زەرەر لە ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەن دواکانەکان کەوتوون.

پێشتریش رۆژی ٢٧ ی شوباتی هەمان ساڵ ئاگر لە هەمان بازاڕی شاری هەولێر کەوتەوە و لە ئەنجامدا ١٦٦ دووکان سووتان و ٩٠ کەسیش لە کارمەندانی بەرگریی شارستانی، کاسبکاران و هاونیشتمانییان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچوو.
 



PM:06:40:16/04/2024