ئینریکی هۆکاری بردنەوەکە ئاشکرا دەکات

پاش بردنەوەی یانەکەی 4-1بە دژی بەرشەلۆنە و کرانە دەرەوەی یانە کەتەلۆنیەکە لە چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ،لویس ئینریکی  باسی بردنەوەکە دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.


ئەمە لێدوانەکانیەتی دوای یاریەکە...


لویس ئینریکی  (ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان):
 - من بەزۆری حوکم لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان نادەم بەڵێ کەمێک ناڕەزایەتی دەردەبڕم یان بەهیچ شێوەیەک ناڕەزایەتی دەرنابڕم.

 لویس ئینریکی (ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان):
 "داهاتووی مباپێ؟ با چاوەڕێ بکەین تا قسە دەکات. کەسی تر ناتوانێت هیچ بڵێت. ئەمە وەک دادگاییکردن وایە و من تەنها شایەتحاڵێکم."
لویس ئینریکی:
 سەرەتای یارییەکە زۆر نایاب بوو و ئامادەبووین بۆ هەر سیناریۆیەک، لەوانەش لێدانی گۆڵێک پێموایە لە سەرەتاوە تا کۆتایی یارییەکی تەواومان ئەنجامدا.

 لویس ئینریکی  (ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان):
 "لامین یامال  یارییەکی سەرسوڕهێنەری هەبوو.”

ئێنریکی: من دڵخۆشترین ڕاهێنەر نیم دوای یاری چوون کەس چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد یارییەکە بگۆڕین.

 ئێنریکی : 12 خولەکی یەکەم باشتر بووین، دواتر بەرشەلۆنە لە یەکەم هێرشەوە گۆڵی تۆمارکرد، دواتر هاتینەوە و بەردەوام بووین لەسەر فشارەکانمان.





AM:12:47:17/04/2024