شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانی پێشبینی دەکات لەسەرەتای مانگی ئایاردا بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هەرێم بارانببارێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی ئایاردا بە دیاریکراوی لە ٢ و ٣ ئایاردا بارانببارێت.

ئەم باران بارینە بەپێی پێشبینییەکان پێدەچێت دوا بارانبارینی بەهاری ساڵی ٢٠٢٤ بێت.

پایزی ساڵی ٢٠٢٣ و زستان و بەهاری ٢٠٢٤ ی هەرێمی باشوری کوردستان بارانبارینیکی باشی بەخۆوە بینییوەو بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم زیاتر بارانباریووە.



PM:11:44:17/04/2024