دادگای دهۆك سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژانی كارمەندێکی ئاسایشی بەردەڕەش دەركرد

دادگای تاوانەکانی دهۆک دوای شەش مانگ سزاى لە سێدارەدانی بۆ بکوژانى ئەرکان خەیرەدین کارمەندى ئاسایشى بەردەڕەش دەرکرد. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو دادگای تاوانى دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دادگای تاوانەكانی دوو لە دهۆك، سزای لە سێدارەدانی بۆ ژن و برایەكی ئەركان خەیرەدین كارمەندی ئاسایشی قەزای بەردەڕەش دەركرد". 

ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ئەركان خەیرەدین کارمەندی ئاسایش لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش تەرمەکەی لە ناو ماڵەكەیدا دۆزرایەوە و دواى رووداوەکەش هاوسەر و براکەى دەستگیرکران. 


PM:07:15:21/04/2024